به پێی هەواڵ دەریی ئەهلو بەیت(ع) ، ابنا :دۆناڵد ترامپ بەربژاری کۆماریخوازانی هەڵبژاردنەکانی سەرۆک کۆماریی ئەمریکا، لەنێو کۆڕی لایەنگرانی لە ئەیالەتی فیلادلفیا، وتی: لە یەکەم ڕۆژی سەرۆک کۆمارییەتەکەی ، داوا لە ئەفسەرانی پلەبەرز دەکات، گەڵاڵەیەکی سی ڕۆژی بۆ بنبڕکردنی تۆکمەو خێرای داعش بخەنەڕوو کە ، شەڕی نەریتی، سایبری، دراڤی و بڕوایی لەخۆ دەگرێ.
ترامپ وێڕای بەلاوازناوبردنی سوپای وڵاتەکەی ، پێی داگرت لەسەر پێویستی بەهێزکرانی بە سەرباز، فڕۆکەو پاپۆڕی جەنگی زیاتر و وتی: بوودجەی بەرەڤانیی ئەمریکا بەڕادەیەکی بەرچاو زیاد دەکات.
ئەو بەربژارە پڕهەرایەی هەڵبژاردنەکانی ئەمریکا وتی: گەڵاڵەی بەهێزکرانی هێزی سەربازیی ئەو وڵاتە، پێکهێنانی سوپایەکی٥٤٠هەزار کەسی، تەیارکردنی هێزی دەریایی بە٣٥٠ گەمی و ژێردەریایی، جگە لە پێکهێنانی ٣٦ هەزار گوردانی سەربازی وهەروەها چێکردنی کۆپاپۆڕێکی ئاسمانی بە هەزار و ٢٠٠ شەڕکەر ، دەگرێتە خۆ.
لەلایەکی دیکەوە، ترامپ بەڵێنی دا، بێتوو سەرکەوتووی هەڵبژاردنەکان بێت، پەیوەندیی یەکجار شیاو لەگەڵ ڕووسیا دادەمەزرێنێ.
دۆناڵد ترامپ چەندین جار پێی داگرتووە لەسەر پێویستیی هاوکاریی ئەمریکا لەگەڵ ڕووسیادا بۆ لەبەین بردنی داعش...
کۆتایی کورتە نامە/310